بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی لە چاوپێکەوتنی هەزاران کەس لە دانیشتووانی 5 پارێزگای ئێران بە بۆنەی جەژنی غەدیری خوم (سێ شەممە 25 ی حوزەیرانی 2024) وتیان: بچووکترین کەسانی کۆمەڵگاش دەتوانن لە چارەنووسی وڵاتدا ڕۆڵیان هەبێت و سێ ڕۆژی دیکە گەلی ئێران دەکەوتنە تاقیکردنەوەیەکی گەورە.
بەڕێزیان وتیان: یەکێک لەو بابەتانەی کە کۆماری ئیسلامی ئێرانی بە سەر دوژمناندا زاڵ کردووە، هەڵبژاردنەکانە، هیوادارین ئەمجارەش خودای گەورە گەلی ئێران لەم تاقیکردنەوەیەدا سەرکەوتوو بکات.
ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران ڕایانگەیاند کە بەشداری لە هەڵبژاردنەکان بووەتە تایبەتمەندییەکی گەورەی گەلی ئێران.
حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی وتیان: لە هەر هەڵبژاردنێکدا کە ڕێژەی بەشداری خەڵک زۆر بووە، زمانی دوژمنان کورت کراوەتەوە، ئەمجارەش گەل بە بەشداری بەرچاوی خۆیان زمانی ناحەزان کورت دەکەنەوە.
بەڕێزیان وتیان: بەشداری لە هەڵبژاردنەکان تەنیا تایبەت بە شارە گەورەکان نییە، لە ناحیە و گوندەکانیش پێویستە خەڵک بەشداری بکەن تا کۆماری ئیسلامی سەربەز بێت.
حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی وتیان: هەڵبژاردنەکان هەموو کات تاقیکردنەوەیە، ئەمجارەش زیاتر.
بەڕێزیان وتیان: 40 ڕۆژ لە نەبوونی سەرۆک کۆمارێکی خەمخۆر و بەتوانا تێپەڕ دەبێت و 3 ڕۆژی دیکە خەڵک بڕیارە دیسانەوە کەسێکی دیکە هەڵبژێرن. چاکترین کەسیش ئەوەیە کە بڕوای بە بنەماکانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران هەیە، کەسێکە کە بتوانێت لە دەرفەت و دەفرایەتییەکانی وڵات باشترین کەڵک وەربگرێت.
حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی وتیان: پڕبایەخترین دەفرایەتی وڵاتی ئێمە گەنجانی خوێندەوارن، لە وڵاتانی ناوچەکەدا هیچ وڵاتێک هێندەی ئێران گەنجی خوێندەواری نییە.
ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران وتیان: ئەوانەی چاویان بڕیوەتە دەرەوەی سنورەکان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان و دەفرایەتییە ناوخۆییەکان نابیننن، لە هەڵەدان، باشترین چارەسەر کەڵک وەرگرتنە لە توانا ناوخۆییەکان.
بەڕێزیان ڕایانگەیاند کە کۆماری ئیسلامی ئێران ئەوەی پیشانداوە کە بە بێ پشت بەستن بە بێگانەکان دەتوانێت بچێتە پێشەوە و لە داهاتووشدا بە یارمەتی خودای گەورە موڵەتی ئەوە نادات چارەنووسی لە لایەن بێگانەکانەوە دیاری بکرێت./.