بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، قەیس خزعەلی وتی: پاش تێپەڕبوونی نزیکەی 9 مانگ بە سەر شەڕی غەززە و بەردەوامی تاوانەکانی ڕژێمی زایۆنیستی لە غەززە، هێشتا گوشارێکی ڕاستەقینە بۆ ڕاگرتنی ئەو کۆمەڵکوژی و کوشتارە نابینین. هەڵوێستی عێراق چ لە ئاستی حکومەت، چ لە ئاستی مەرجەعیەت و چ لە ئاستی گرووپەکانی خۆڕاگری و گەلیش سەبارەت بە غەززە، هەڵوێستێکی یەکگرتووە.
ناوبراو وتی: ڕژێمی زایۆنیستی دەیەوێت پەرە بە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی لە دژی خۆڕاگری لوبنان بدات، ئەگەر ئەمریکا درێژە بە هاوکارییەکانی بۆ ئەم ڕژێمە تاوانبارە بدات و هێرش بکرێتە سەر لوبنان و حزبوڵڵا، تەواوی بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا لە عێراق و ناوچەکە دەکرێنە ئامانج./.