بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، خەلیل حەیە ئەندامی باڵای حەماس لە وتووێژی لە گەڵ کەناڵی جزیرە ڕایگەیاند کە هەڵوێستی ڕاستەقینەی بنیامین نتانیاهۆ گەڕانەوەی دیلەکان و بەردەوامیدان بە شەڕی غەززەیە.
ناوبراو وتی کە ئەگەر نتانیاهۆ پابەندی خاڵەکانی پرۆژەپێشنیارکراوەکەی بایدن بێت، ئێمە ئامادەی دانوستانی جیدی و ڕاستەقینەین.
ڕاشیگەیاند کە سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایۆنیستی ویستی گەیشتن بە ڕێکەوتنی نییە و بەردەوام هەڵوێستە بێ ناوەڕۆکەکانی سەبارەت بە سەرکەوتن دووبارە دەکاتەوە./.