بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەندری ڕودینکۆ جێگری وەزیری دەرەوەی ڕووسیا وتی: مۆسکۆ چاوەڕوان دەکات لە داهاتوویەکی نزیکدا ڕێکەوتنی هاوکاری هەمەلایەنە لە گەڵ ئێران واژۆ بکرێت، ڕێکەوتنێک کە دەقەکەی تەواو بووە و ئامادە کراوە.
ئەو بەرپرسەی ڕووسیا وتی کە چاوەڕوان دەکەین لە داهاتوویەکی نزیکدا ڕێکەوتنەکە لە لایەن بەرپرسانی باڵای هەر دوو وڵاتەوە واژۆ بکرێت./.