بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، نیشانەکانی بەرزبوونەوەی شەکری خوێن بریتین لە:
هەستکردن بە تینویەتی زۆر یان وشکبوونەوەی دەم.
لێڵبوونی بینین.
وشکبوونەوەی پێست.
هەستکردن بە ماندویەتی یان لاوازی.
هەستکردن بە پێویستی میزکردنی زۆر یان لە خەوهەڵسانی زیاتر لە ئاسایی بۆ میزکردن لە شەودا.
بەڵام ئەگەر شەکری خوێن زۆر بەرز بووە یان بۆ ماوەیەکی زۆر بە بەرزی بمێنێتەوە، ئەوا نیشانەکانی دیکەی دەردەکەون بە تێپەڕبوونی کات. بەرزبوونەوەی شەکر لە خوێندا دەبێتە هۆی لاوازبوونی سیستەمی بەرگری جەستە، ئەمەش وا دەکات زیاتر تووشی هەوکردن ببێت.
هەروەها بەرزبوونەوەی شەکری خوێن دەتوانێت زیان بە تەندرووستی بگەێنێت، پێویستە مرۆڤ بزانێت چۆن ئاستی شەکر بە خێرایی کەم بکاتەوە بە پرسیارکردنی ئەمانەی خوارەوە:
ئایا تۆ ڕاست دەخۆیت؟
زۆر دەخۆیت؟
ئایا ڕێجیمێکی تەندرووست پەیرەو دەکەیت؟
ئایا ژەمێک یان خواردنێکی کەمت خواردووە کە کاربۆهیدرات و نیشاستە یان شەکری سادەی زۆر بێت؟
ئایا بە پێی پێویست دەرمانی شەکرەت خواردووە؟
ئایا پزیشکی پسپۆڕ دەرمانی بۆ نەخۆشییەکەت گۆڕیوە؟
ئەگەر پێویست بە ئەنسۆلین بوو ئایا ژەمی درووستت خواردووە؟ ئایا ئەنسۆلینەکەت بەسەرچووە یان لە شوێنێکی سارد یان گەرمدا هەڵگیراوە؟
ئایا لە دابەزینی ئاستی شەکر لە خوێندا دەترسیت؟ ئایا ئەم ترسە دەبێتە هۆی زۆر خواردنی خۆراک یان کەمی ئەنسۆلین یان دەرمانی دیکەی شەکرە؟
ئایا وەرزشکردنی کەمتر لە ئاسایی دەکەیت؟
ئایا بە دەست بەرزی پلەی گەرمی، هەڵامەت، ئەنفلۆنزا، یان هەر نەخۆشییەکی دیکە دەناڵێنیت؟
ئایا هەست بە سترێس دەکەیت؟
ئایا لەم دواییانەدا ئاستی شەکری خوێنت پشکنیوە؟
ئایا کێشت زیادی کردووە؟
ئایا دەرمانی نوێ دەخۆیت بۆ چارەسەرکردنی هەر کێشەیەکی تەندرووستی؟
ئایا دەرمانی گلوکۆکۆرتیکۆیدت لێدراوە بۆ ناو جومگە یان هەر شوێنێکی دیکە؟/.