بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، دکتۆر کامران ڕەسوڵ ژاژڵەیی پزیشکی پسپۆڕی زانستی خۆراک سوودەکانی خواردنەوەی گەرم و ساردی خستووەتەڕوو.
خواردنەوەوی چا یان هەر خواردنەوەیەکی گەرم دەبێتە هۆی کشانی مولولەکانی خوێن و زیادکردنی ڕێژەی ئارەق کردنەوە و دابەزینی پلەی گەرمی جەستە.
خواردنەوەی ئاوی سارد یان شەربەتی فرێشی سارد یان ئاو و لیمۆی سارد یارمەتی کەمکردنەوەی تینویەتی دەدات. بۆیە لە دەرەوەی ژوور و لە شوێنە کراوەکان خواردنەوەی چا یان شیرێکی گەرم یان ئاوی گەرم باشترە لە ئاوی سەهۆڵاو یان شەربەتی فرێشی سارد. لە بەر ئەوەی کە خواردنەوە ساردەکان ڕێژەی ئارەقکردنەوە کەم دەکەنەوە و نابێتە هۆی شکاندنی تینویەتی و دوای ماوەیەکی کورت دووبارە تینوت دەبێتەوە.
خواردنەوەی چای ڕوەکی گەرم وەک گوڵەبەیبوون یان لیمۆ و نەعنای گەرم یان شیری گەرم لە چا و قاوە باشترە. هەروەها پێویستە لە هاویندا مرۆڤ دووربکەوێتەوە لە خواردنەوە گازی و وزە بەخشەکان، ڕۆژانە چەند جارێک سەوز و میوە بخوات./.