بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، دکتۆر کامران ڕەسوڵ ژاژڵەیی پزیشکی پسپۆڕی زانستی خۆراک گرنگترین هۆکارەکانی زیاتربوونی قەڵەویی لە وەرزی هاویندا ڕوون کردووەتەوە کە لە درێژەدا هاتووە:
خواردنی بڕێکی زۆر دۆندرمە و ساردەمەنی:
نیو قاپ دۆندرمە بڕی 230 کالۆری تێدایە، بە کرێم و قاوە بڕی 730 کالۆری تێدایە، ئەمەش بڕێکی زۆرە، بۆ نموونە، یەک کاتژمێر ڕاکردنی خێرا و بەردەوام پێویستە بۆ سووتاندنی بڕی 600 کالۆری.
زۆر خواردنی خواردنەوە گازییەکان:
لە بەر ئەوەی کە دەوڵەمەندن بە وزە، تەنانەت دایت بن کە وزەیان تێدا نییە دەبنە هۆی قەڵەوی.
زۆر خەواردنی فاست فود:
هەروەها زیاتربوونی خواردن لە دەرەوەی ماڵ لە چێشتخانە و ڕێستورانتەکان کە خواردنەکانیان بەشی زۆری چەورە و بە تایبەت کە چوونە دەرەوەکان لە هاویندا هەمووی دەخرێتە شەوەوە بە هۆی گەرماوە.
زۆر خواردنەوەی شەربەت و ئاوی میوەی فرێش:
کە بڕێکی زۆر وزەیان تێدایە و ڕیشاڵیان تێدا نییە، نیوەی ڤیتامین، کانزا و مادە دژە ئۆکساندنەکانی تێدا نەماوە.
وەرزشنەکردن و کەمبوونەوەی جوڵە:
کەمبوونەوەی جوڵەی جەستە و ڕۆیشتن بە پێ. دانیشتن و بەسەربردنی کاتێکی زۆر بە دیار مۆبایل و یارییە ئەلکترۆنییەکان.
شەونخوونی بەردەوام و تێکچوونی خەو:
یەکێکە لە هۆکارە سەرەکییەکانی زۆربوونی کێش لە ئێستادا./.