بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لە ڕاپۆرتی فەرمانگەی زانیارییەکانی وزەی ئەمریکادا هاتووە کە تێکڕای هاوردەی ڕۆژانەی نەوتی ئەو وڵاتە لە هەفتەی ڕابردوو و لە 8 وڵاتەوە، 6 ملیۆن و 28 هەزار بەرمیل بووە.
تێکڕای هاوردەی نەوتی ئەمریکا لە عێراقەوە لە هەفتەی ڕابردوو 164 هەزار بەرمیلی ڕۆژانە بووە و ئەمەش پیشاندەری دابەزینی هاوردەی نەوتی عێراق لە لایەن ئەمریکاوە کە لە هەفتەی پێشوودا ڕۆژانە 228 هەزار بەرمیل بووە.
فەرمانگەی زانیارییەکانی وزەی ئەمریکا ڕایگەیاندووە کە زیاترین ڕێژەی هاوردەی نەوتی ئەو وڵاتە لە کەنەدا بە 4 ملیۆن و 137 هەزار بەرمیلی رۆژانە بووە و دواتر مەکزیک بە 563 هەزار بەرمیلی رۆژانە، سعوودیە بە 372 هەزار بەرمیلی ڕۆژانە و کۆڵۆمبیا بە 306 هەزار بەرمیلی ڕۆژانە لە پلەکانی دووەم تا چوارەم ناویان هاتووە.
ئەمریکا پلەی یەکەمی بەکارهێنانی نەوتی لە جیهاندا هەیە و رۆژانە زیاتر لە 19 ملیۆن بەرمیل بەکار دێنێت کە لە سەدا 19.7 ی بەکارهێنانی جیهانی پێک دێنێت./.