بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، وەزارەتی دەرەوەی سوریا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: دەبێت سوپای ڕژێمی زایۆنیستی بە سوپایەکی تاوانبار بناسرێت و حکومەت و سەرکردەکانی ئەم ڕژێمەش بە پێی یاسا نێودەوڵەتییەکان و بە هۆی تاوانەکانیان لە دژی فەڵەستینییەکان و مرۆڤایەتی دادگایی بکرێن.
لەو بەیاننامەیەدا هاتووە: لێدوانی سەرکردەکانی ڕژێمی داگیرکار و هاوپەیمانەکانی سەبارەت بە پەرەپێدانی شەڕ، هەمان ئەو بابەتەیە کە سوریا لە ساڵی 1948 ەوە تا ئێستا بەردەوام هۆشداریی لە سەر داوە. ئێستا پێویستە وڵاتانی جیهان هەوڵی ڕاگرتنی تاوانەکانی ڕژێمی زایۆنیستی لە دژی فەڵەستینییەکان و ملکەچکردنی ئەم ڕژێمە بە یاسا و ڕێسا نێودەوڵەتییەکان بدەن.
وەزارەتی دەرەوەی سوریا ڕایگەیاند: لاوازبوونی نێودەوڵەتی لە جێبەجێکردنی یاسا و
ڕێزگرتن لە مافی گەلی فەڵەستین، سەرکردەکانی ڕژێمی زایۆنیستی هانی تاوانی زیاتر لە دژی فەڵەستینییەکان دەدات. کۆمەڵگای نێودەوڵەتی سەرکۆنەی ئەو هەموو تاوان و کۆمەڵکوژییەی ڕژێمی زایۆنیستی لە دژی گەلی فەڵەستین ناکات./.