بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، یونا یاهاو سەرۆک شارەوانی حەیفا سەبارەت بە ئەگەری شەڕی ڕژێمی زایۆنیستی لە دژی حزبوڵڵای لوبنان هۆشدارییدا و وتی: دەبێت سەرجەم کارگەکان لەم شارە ببرێنە دەرەوە، لە بەر ئەوەی کە دەکرێنە ئامانجی هێرشەکانی حزبوڵڵا.
ناوبراو بە کەناڵی 12 ی تەلەفزیۆنی ڕژێمی زایۆنیستیی ڕاگەیاند کە ناتوانین بڵێین بۆ ئەگەری شەری دژ بە حزبوڵڵا ئامادەین، لە بەر ئەوەی کە لە لایەن حکومەتەوە پشتگوێ خراوین و هاوکاری ناکرێین.
سەرۆک شارەوانی حەیفا ڕایگەیاندووە کە حزبوڵڵا سوپایەکی ئامادەیە کە بەردەوام لە مەشق و ڕاهێناندایە بەڵام سوپای ئیسرائیل لەم ساڵانەدا پاشەکشەی زۆری کردووە./.