بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، پاش هۆشدارییەکەی سەید حەسەن نەسروڵڵا ئەمینداری گشتی حزبوڵڵای لوبنان بە قوبرس، لە ئەگەری هەر هاوکارییەکی ڕژێمی زایۆنیستی دژ بەم وڵاتە، بەرپرسانی وەزارەتی دەرەوە و دەزگای هەواڵگری میسر لە پەیوەندی لە گەڵ هاوتاکانی خۆیان لە ئەمریکا، داوای کۆنتڕۆڵکردنی ئاڵۆزییەکانی ناوچەکەیان کردووە.
یەکێک لە بەرپرسانی باڵای میسر بە پێگەی الاخبار ی ڕاگەیاندووە کە پەیوەندییەکەی قاهیرە لە گەڵ واشنتن لە سەر لێکەوتە و کارەساتەکانی هەڵگیرسانی هەر شەڕێکی نوێی ناوچەکە بووە.
ڕاشیگەیاندووە کە داوا لە ئەمریکییەکان کراوە هەڕەشەکانی سەید حەسەن نەسروڵڵا بە جیدی وەربگرن.
سەید حەسەن نەسروڵڵا ئەمینداری گشتی حزبوڵڵا لە ئەگەری بەکارهێنانی بەندەرەکانی قوبرس لە لایەن ڕژێمی زایۆنیستییەوە لە هەر شەڕێکی دژ بە لوبنان، بە توندی هۆشداریی داوەتە بەرپرسانی ئەو وڵاتە./.