بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، تامر باردۆ ڕایگەیاند کە بنیامین نتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایۆنیستی نە ستراتیژی هەیە و نە هیچ پلان و ئاسۆیەکی بۆ داهاتوو دیاری کردووە و تەنیا شتێک کە بۆ ئەو گرنگە، مانەوە لە دەسەڵاتە.
ناوبراو ڕایگەیاندووە کە نتانیاهۆ ڕژێمی زایۆنیستی بەرەو کارەسات دەبات و ئەو سەرکەوتنەش باسی دەکات تەنیا بە واتای لەدەستدانی زیاتری سەربازەکانە.
داواشیکردووە کە زایۆنیستەکان دەبێت بڕژێنە سەر شەقامەکان و داوای دەست لە کار کێشانەوەی نتانیاهۆ و کابینەکەی بکەن./.