بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، کۆریای باشور وەک هاوپەیمانی ئەمریکا لە کاردانەوەی بەرامبەر بە ڕێکەوتنە ستراتیژییەکەی ڕووسیا و کۆریای باکور، ڕایگەیاندووە کە تاوتوێی پێدانی چەک بە ئۆکراینا دەکات.
پوتین ئەم بڕیارەی کۆریای باشوری بە هەڵەیەکی کوشندە ناو بردووە و ڕایگەیاندووە کە وەڵامێکی توندی بە دواوە دەبێت و ڕووسیاش پارێزەری لە مافەکانی خۆی دەکات.
سەرۆک کۆماری ڕووسیا ڕایگەیاندووە کە وڵاتەکەی پێداچوونەوە بە ستراتیژی بەکارهێنانی چەکی ئەتۆمی دەکات.
ناوبراو هەروەها ڕایگەیاندووە کە ڕووسیا دەستپێکەری هێرشی ئەتۆمی نابێت لە بەر ئەوەی کە هێرشە بەرامبەرەکەی دەستەبەر کراوە کە هەر دوژمنێک لە ناو دەبات./.