بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لە بەیاننامەی وەزارەتی دەرەوەی ئەرمینیا بە ئاماژە بە دۆخی کارەساتباری غەززە، دژایەتی ئەم وڵاتە بۆ بەئامانجگرتنی ژێرخانەکان، توندووتیژی لە دژی خەڵکی سڤیل، دەستبەسەرکردنی خەڵکی سڤیل وەک بارمتە و بەدیلگرتنی ئەوان لە میانەی شەڕ و پێکدادانەکاندا دووپات کراوەتەوە.
وەزارەتی دەرەوەی ئەرمینیا جەختی لە سەر پێویستی جێگیربوونی ئاشتی و سەقامگیری لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کردووەتەوە و ڕایگەیاندووە کە وڵاتی سەربەخۆی فەڵەستین بە فەرمی دەناسێت.
پێشتر چەندین وڵاتی وەک ئیسپانیا، نەرویج، ئیرلەندا، بۆلگاریا، پۆڵەندا، ڕۆمانیا، هەنگاریا، سوید و چەند وڵاتێکی دیکە هەمان هەڵوێستیان لە بەرامبەر فەڵەستین ڕاگەیاندووە./.