بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، نوێنەرایەتی کۆماری ئیسلامی ئێران لە پەیامێکدا کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاو بووەتەوە، ڕایگەیاندووە کە هەر بڕیارێکی هەڵەی ڕژێمی زایۆنیستی کە ببێتە هۆی لەناوچوونی ژێرخانەکانی لوبنان و ناوچەی داگیرکراوی 1948، ناوچەکە ڕوبەڕوی شەڕێکی نوێ دەکاتەوە.
نوێنەرایەتی ئێران ڕایگەیاندووە کە ئەو شەڕە تەنیا یەک دۆڕاوی دەبێت و ئەویش ڕژێمی زایۆنیستییە.
ڕاشیگەیاندووە کە بزوتنەوەی خۆڕاگریی حزبوڵڵا توانای خۆپاراستن و بەرگریی لە لوبنان هەیە، ڕەنگە کاتی لەناوچوونی ڕژێمی زایۆنیستی لە سەر دەستی خۆی گەیشتووە./.