بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، عەلی باقری لە چاوپێکەوتنی کەناڵی جزیرەی قەتەر ڕایگەیاند کە زایۆنیستەکان دەبێت بزانن تاوانەکانیان دەسکەوتێکی بۆ ئەوان نابێت بەڵکوو خۆڕاگریی خەڵکی موسڵمان لە دژی ئەوان زیاتر دەکات.
ناوبراو وتی کە زیاتربوونی تاوانەکانی ڕژێمی زایۆنیستی وا دەکات لەو گێژاوەدا بە تەواوی نوقم ببێت.
باقری وتی: واشنتن ئەگەر سەبارەت بە جێگیرکردنی ئاگربەستی غەززە ڕاستگۆیە، نابێت لایەنگری لە ڕژێمی زایۆنیستی بکات کە ئەم شەڕەی دەستپێکردووە. چارەسەری سەرەکی، ناسینەوەی ڕاستییەکانی دۆخی کەرتی غەززەیە.
وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران بە وەکالەت جەختیکردەوە کە تاوان و داگیرکاری و دەسدرێژی لە غەززە، فەڵەستین و ناوچەکە شوێنی نابێتەوە و ئەو بیرکردنەوەش خەون و خەیاڵە کە وا دەزانێت بەردەوامی تاوان و داگیرکاری ڕژێمی زایۆنیستی دەبێتە هۆی جێگیربوونی ئاشتی و سەقامگیری لە ناوچەکە.
عەلی باقری ڕۆژی چوارشەممە 19 ی حوزەیرانی 2024 بە سەردانێکی چەند کاتژمێری گەیشتە قەتەر و لە گەڵ وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە و هەروەها سەرۆکی مەکتەبی سیاسی بزوتنەوەی حەماس کۆبووە./.