بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ناسر کەنعانی ئەمڕۆ پێنج شەممە 20 ی حوزەیرانی 2024 ئیدانەی کردە سیاسی و ناتەقلیدی و ناژیرانەکەی حکومەتی کەنەدای لە دژی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران کرد.
ناوبراو ئەو بڕیارە دوژمنکارانەی حکومەتی کەنەدای بە پێچەوانەی پێوەر و پرەنسیپە قبووڵکراوەکانی یاسای نێودەوڵەتی، لەوانەش یەکسانی سەروەرییەکان و دەستوەرنەدان لە کاروباری ناوخۆیی وڵاتان و نموونەی پێشێلکردنی سەروەری نیشتمانیی ئێران ناو برد.
کەنعانی ڕایگەیاند کە ئەم هەنگاوە نابەرپرسانەی حکومەتی کەنەدا درێژەپێدەری ئەو ڕێگا هەڵەیەی یەک دەیەی ڕابردووە کە لە ژێر کاریگەری شەڕخوازان و پێشێلکاری ڕاستەقینەی مافەکانی مرۆڤ لە لایەن دامەزرێنەرانی سەرەکی تیرۆریزم گیراوەتەبەر.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران وتی: سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران دامەزراوەیەکی یاسایی و سەرهەڵداوی گەلی ئێران و خاوەن ناسنامەی فەرمی و دەستوورییە کە هاوکات لە گەڵ هێزە چەکدارەکانی دیکە، بەرپرسیارێتی پاراستنی ئاسایشی نیشتمانی و سنورەکانی لە ئەستۆیە و ڕۆڵی بەرچاوی لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزم لە ناوچەکەدا هەبووە.
ناسر کەنعانی لە کۆتاییدا وتی کە کۆماری ئیسلامی ئێران مافی وەڵامدانەوەی لە بەرامبەر ئەم پێشێلکارییەی حکومەتی کەنەدا بۆ خۆی بە پارێزراو دەزانێت./.