بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، عاموس هوخشتاین کە سەردانی تەل ئەبیب و بەیروتی کرد و لە گەڵ بەرپرسانی باڵای ڕژێمی زایۆنیستی و لوبنان کۆبووە، سەبارەت بە هەڵگیرسانی شەڕێکی بەربڵاو لە لوبنان، هۆشداریی داوەتە بەرپرسانی ڕژێمی زایۆنیستی.
ناوبراو ڕایگەیاندووە کە هەر هێرشێکی ڕژێمی زایۆنیستی بۆ سەر لوبنان دەتوانێت دەستێوەردانی جیدی ئێرانی لە گەڵدا بێت و ئەو ڕژێمەش توانای بەرگریی لە بەرامبەر ئێران لاواز دەبێت.
هوخشتاین لە واژۆکردنی ڕێکەوتنی دەریایی نێوان لوبنان و ڕژێمی زایۆنیستی لە تشرینی یەکەمی ساڵی 2022 رۆڵی سەرەکی هەبووە و ئەمجارەش بە ئامانجی ڕێگری لە هێرشی ڕژێمی زایۆنیستی بۆ سەر لوبنان، سەردانی تەل ئەبیب و بەیروتی کرد و هۆشدارییداوە کە ئەگەر شەڕەکە زیاتر ببێت ئەگەری بەشداری ئێران بەهێزتر دەبێت و ڕژێمی زایۆنیستیش توانای بەرگریی لە بەرامبەر هێرشەکانی ئێراندا نامێنێت./.