بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، محەممەد بن عەبدولڕەحمان ئالی سانی سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوەی قەتەر ڕۆژی سێ شەممە 18 ی حوزەیرانی 2024 لە گەڵ بەرپرسان و سەرکردە باڵاکانی بزوتنەوەی حەماس کۆبووە.
چەند سەرچاوەیەکی ئاگادار ڕایانگەیاندووە کە کۆبوونەوەکە بە ئامانجی ڕاگەیاندنی ئاگربەست لە کەرتی غەززە بووە کە قەتەر تێیدا ڕۆڵی نێوەندگێڕی هەیە.
لە هەمان کاتدا ئەنتۆنی بلینکەن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاندووە کە وڵاتەکەی لە گەڵ نێوەندگێڕەکان بۆ گەیشتن بە ئاگربەستی غەززە هەوڵەکانی بەردەوام دەبێت./.