بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ڤلادیمیر پوتین سەرۆک کۆماری ڕووسیا و کیم جونگ ئون سەرۆکی کۆریای باکور ڕێکەوتنی هاوبەشی ستراتیژییان واژۆ کرد.
سەرۆک کۆماری ڕووسیا پاش واژۆکردنی ئەو ڕێکەوتنە وتی: ڕێکەوتنی هاوبەشی گشتی کە واژۆی لە سەر کرا، دەرفەتی هاوکاریکردنی هەر دوو وڵات بۆ یەکتر لە ئەگەری هەر هێرش و هەڕەشەیەک دابین دەکات و ئەمەش بەڵگەی پێشکەوتن و گۆڕانکارییە لە پەیوەندییەکانی نێوانمان.
پوتین وتی: مانۆڕە سەربازییەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی لە ئاسیا بە ئاشکرا لە دژی کۆریای باکورە، ئەم هەنگاوانەش ئاشتی و سەقامگیری نیمچەدوورگەی کۆریا لاواز دەکات و هەڕەشە لە سەر ئاسایشی وڵاتانی باشوری ڕۆژهەڵاتی ئاسیا دەکات، ئەمە سیاسەتێکی ڕوبەڕوبونەوەیە لە لایەن ئەمریکاوە بۆ پەرەپێدانی ژێرخانە سەربازییەکانی لەم ناوچەیە.
سەرۆک کۆماری ڕووسیا وتی کە دەبێت پێداچوونەوە بە سەر سزاکانی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە دژی کۆریای باکوردا بکرێت کە لە لایەن ئەمریکاوە داڕێژراوە.
وتیشی کە ڕووسیا و کۆریای باکور سیاسەتی دەرەوەی سەربەخۆیان هەیە و هیچ باجێک لە سەر ئەم سیاسەتەش نادەن./.