بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، گیورا ئیلاند سەبارەت بە تایبەتمەندییە سەربازییەکانی بزوتنەوەی حزبوڵڵای لوبنان، ڕایگەیاند کە حزبوڵڵا سوپایەکی پێشکەوتوو و کەم وێنەیە.
ناوبراو ڕایگەیاند کە حزبوڵڵا نزیکەی 70 تا 80 هەزار هێزی شەڕکەری ڕێکخراو، مەشقپێکراو و خاوەن چەک و کەرەستەی سەربازیی هەیە.
ئیلاند جەختیکردەوە کە سیستەمە مووشەکی و بەرگرییەکانی حزبوڵڵا لە ڕووی پێشکەوتووییەوە، لەو سیستەمانەی ئیسرائیل لاوازتر نییە.
سەرۆکی پێشووی ئەنجومەنی ئاسایشی ناوخۆیی ڕژێمی زایۆنیستی هۆشداریی دایە سەرکردەکانی ئەو ڕژێمە کە سەبارەت بە حزبوڵڵای لوبنان تەنانەت ئەگەر تەنیا باس لە شەڕ بکەن، تووشی هەڵەیەکی گەورە دەبن./.