بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، حزبوڵڵای لوبنان لە ڕێگای درۆنی ناسراو بە ” الهدهد ” ەوە زانیاری گرنگی لە سەر بەندەری حەیفای ڕژێمی زایۆنیستی بە دەست هێناوە.
ئەو درۆنە چووەتە هەرێمی ئاسمانیی باکوری فەڵەستینی داگیرکراو و بە بێ ئەوەی کە لە لایەن سیستەمەکانی بەرگری ڕژێمی زایۆنیستییەوە تووشی کێشەیەک ببێت گەڕاوەتەوە خاکی لوبنان.
پێشتر میدیاکانی سەر بە حزبوڵڵا ڕایانگەیاندبوو کە ئاگادار بن درۆنی هودهود بە دەسکەوتی گرنگەوە دەگەڕێتەوە.
درۆنەکە وێنەی ناوچە هەستیارەکان، کۆگاکانی مادە کیمیاییەکان، نەوت و بەندەری حەیفای هەڵگرتووە و ئەمەش پەیامێکی هۆشدارە لە لایەن حزبوڵڵاوە بۆ ڕژێمی زایۆنیستی.
میدیاکانی ڕژێمی زایۆنیستی ئەم ڕووداوەیان بە ” زۆر مەترسیدار ” ناو بردووە./.