بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، محەممەد کازم ئالی سادق باڵیۆزی کۆماری ئیسلامی ئێران لە عێراق ڕایگەیاند کە ڕێوشوێنی پێویست بۆ بەڕێوەچوونی باشتری هەڵبژاردنەکانی خولی چواردەیەمی سەرۆکایەتی کۆماری ئێران لە عێراق گیراوەتەبەر.
ناوبراو ڕایگەیاند کە لە خولی سێزدەیەمی هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئێران لە عێراق 20 هەزار کەس بەشدارییان کرد کە پێشبینی دەکرێت لەم خولەدا ئاماری بەشداربووان زیاتر ببێت.
ئالی سادق ڕایگەیاند کە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی کۆماری ئیسلامی ئێران لە بەغدا، هەولێر، سلێمانی، کەربەلا، نەجەف و بەسرە بەڕێوە دەچێت.
ڕاشیگەیاند کە بەدەر لەم شەش نوێنەرایەتییە، سندوقەکانی دەنگدان لە شارەکانی کازمەین و سامەڕا لە پارێزگای بەغدا، عەمارە و ناسریە لە پارێزگای بەسرە و هەروەها لە شارەکانی بابل، دیوانیە و پارێزگای موسەنا دادەنرێت./.