بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، محەممەد عەبدولسەلام ڕایگەیاند کە تاوانەکانی ڕژێمی زایۆنیستی لە کەرتی غەززە، تاوانی سەدەیە کە بە پشتیوانی ڕاستەوخۆی ئەمریکا دەکرێت.
ناوبراو وتی: پشتیوانی ئەمریکا لە ڕژێمی زایۆنیستی و ئەو هەموو تاوان و دڕندەییەی کە لە غەززە ڕوویداوە، پیشاندەری تیرۆریزمی ڕاستەقینەیە کە بە مەترسییەک بۆ جیهان و هەڕەشەیەکی جیدی بۆ ئاشتی جیهانی دادەنرێت.
وتەبێژی ئەنساروڵڵای یەمەن جەختیکردەوە کە ئەمریکا هیچ کات ناتوانێت ڕێگری لەو گەلانە بکات کە دژی سیاسەتەکانی لە ناوچەکە و جیهان هەستاونەتەوە.
محەممەد عەبدولسەلام داوای لە گەلانی ئازادیخوازی جیهان کرد لە بەرامبەر تاوانەکانی ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنیستی بێدەنگی بشکێنن و ڕێگری لە بەردەوامی ئەو هەموو تاوان و کۆمەڵکوژییە بکەن کە لە کەرتی غەززە بە هاوبەشی واشنتن و تەل ئەبیب ڕوو دەدات./.