بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، بزوتنەوەی موجاهدینی فەڵەستینی ئەمڕۆ دووشەممە 17 ی حوزەیرانی 2024 ڕایگەیاند: هەڵوەشانەوەی دامەزراوەی بە ناو ” ئەنجومەنی جەنگ ” ی زایۆنیستی پاش دەست لە کار کێشانەوەی بەنی گانتس و گادی ئایزنکۆت پیشاندەری سەرلێشێواوی و شکست و قەیرانی قووڵی ئەو ڕژێمەیە کە بە هۆی خۆڕاگری کەم وێنەی گەل و لایەنەکانی فەڵەستینی تووشی دامەزراوەکانی ئەو ڕژێمە بووە، ئەمەش سەرەڕای ئەو هەموو پشتیوانییە بێسنورەی نێودەوڵەتی لە کوشتار و کۆمەڵکوژی زایۆنیستەکان لە دژی خەڵکی غەززە هاتووەتەدی.
بزوتنەوەی موجاهدینی فەڵەستینی ئاماژەی بەوەداوە کە قەیران و شکستی زایۆنیستەکان لە ئاستی سیاسیدا بۆ شکستی مەیدانی، سەربازی و هەواڵگری 8 مانگی ڕابردوو لە شەڕی غەززەدا دەگەڕێتەوە.
لەو بەیاننامەیەدا هاتووە کە ئەم بڕیارە بە ڕوونی شکستی ئامانجەکانی شەڕی ڕژێمی زایۆنیستی لە دژی خەڵکی غەززە و خۆڕاگرییەکەی پیشان دەدات کە دەرەنجامی خۆڕاگری و ئیرادەی گەلی ئازای فەڵەستینە کە پیلانەکانی ئاوارەبوون و کۆچی زۆرەملەیان پووچەڵکردووەتەوە و شکستی زایۆنیستەکان هەروەها دەرەنجامی خۆڕاگریی سەربەرزانەی ئەم گەلەیە./.