بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، حەمید نوری هاووڵاتی ئێرانی کە پاش 1680 ڕۆژ لە گرتووخانەی سوید ئازاد کرا، لە فڕۆکەخانەی تاران لە لایەن بنەماڵە و چەندین بەرپرسی وەزارەتی دەرەوە و دەزگای داد پێشوازی لێکرا.
ناوبراو سوپاسی هەموو ئەوانەی کرد بەدواداچوونیان بۆ دۆسیەکەی بە تایبەت ئازادکردنی کردووە و وتی کە تیرۆریستان، مونافقەکان و ڕژێمی زایۆنیستی زۆر بەم دۆسیەیە دڵخۆش بوون، هەر بۆیە ئازادبوونم شکستێکی گەورەی بۆ ئەوان./.