بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئێسحاق بریک ڕایگەیاندووە کە شەڕی غەززە بێ ئەنجام دەبێت و تەنیا بە هۆی بەرژەوەندییەکانی بنیامین نتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیلەوە درێژەی هەیە.
ناوبراو ڕایگەیاندووە کە هێز و کاریگەری سوپای ڕژێمی زایۆنیستی لە ئاستێکدا دابەزیوە کە ناتوانێت لە بەرامبەر حەماس سەرکەوتن بە دەست بێنێت.
بریک شەڕی ڕەفەحی بە کارەسات ناو بردووە و ڕایگەیاندووە کە هێزەکانی حەماس ڕێگاوبانەکان بۆمبڕێژ دەکەن و سەربازانی سوپای ڕژێمی زایۆنیستیی پێ دەکوژرێت.
ئەو بەرپرسە سەربازییەی ڕژێمی زایۆنیستی سەبارەت بە بەرەی باکور و شەڕی دژ بە حزبوڵڵاش ڕایگەیاندووە کە ناتوانرێت ڕێگری لە مووشەک و درۆنەکان بکرێت و رۆژانە بە دەیان و سەدان مووشەک و درۆن لە بەرەی باکورەوە ئاراستەی پێگە جیاجیاکانی ڕژێمی زایۆنیستی دەکرێت./.