بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، دەقی پەیامەکە بەم شێوازەیە:
بە ناوی خودای گەورە
بە بۆنەی جەژنی مەزنی قوربانەوە گەرمترین پیرۆزبایی لە موسڵمانانی جیهان بە تایبەت هاونیشتمانیانی ئێرانی و خەڵکی هەرێمی کوردستان و عێراق دەکەین و لە خودای گەورە تەندرووستی و بەختەوەری بۆ هەموو لایەک داواکارین.
هیوادارین ئەم جەژنە ببێتە هۆی بەدیهاتنی جیهانێکی پڕ لە دادپەروەری، ئاشتی و ئاسایشی بەردەوام و لەناوبردنی ڕەگ و ڕیشەی ستەم بە تایبەت ئەوەی لە لایەن ڕژێمی داگیرکاری زایۆنیستی بەرامبەر بە گەلی زوڵملێکراوی فەڵەستین جێبەجێ دەکرێت./.