بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەبوعوبەیدە وتەبێژی کەتیبەکانی قەسام (باڵی سەربازیی بزوتنەوەی حەماس) لە پەیامێکدا سەبارەت بە ئۆپەراسیۆنی یەکگرتووی رۆژی شەممە 15 ی حوزەیرانی 2024 ی هێزەکانی قەسام لە دژی دوژمنی زایۆنیستی، ڕایگەیاند کە ئەو ئۆپەراسیۆنە دووپاتکردنەوەیەک بووە لە شکستی دوژمن بەرامبەر بە خۆڕاگریی فەڵەستین.
ناوبراو ڕایگەیاندووە کە ئەو ئۆپەراسیۆنە پێشکەوتووە گورزێکی کوشندە و پڕ لە ئازار بووە لە سوپای زایۆنیستی و ئۆپەراسیۆنەکانیش بەردەوام دەبن.
وتەبێژی قەسام جەختی لە سەر بەردەوامی هێرش و ئۆپەراسیۆنەکان لە دژی زایۆنیستەکان کردەوە و ڕایگەیاند کە داگیرکاران جگە لە بۆسەی مردن لە هەر بەشێکی خاکەکەمان هیچی دیکە نادۆزنەوە./.