بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، دەقی پەیامەکەی حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی بەم شێوازەیە:
بە ناوی خودای گەورە
و الحمد للّه ربّ العالمین و الصّلاة و السّلام علی خیر البریّة سیّدنا محمّدٍ المصطفی و آله الطّیّبین و صحبه المنتجبین و من تبعهم باحسان الی یوم الدّین.
ئاهەنگی دڵخۆشکەری ئیبراهیمی کە بە فەرمانی خودا، هەموو مرۆڤەکانی سەرجەم سەردەمەکان لە وەرزی حەجدا بانگهێشتی کەعبە دەکات، ئەمساڵ دڵی زۆرێک لە موسڵمانانی لە هەموو جیهانەوە بۆ ئەم بنکەی یەکڕیزی و یەکتاپەرستییە ڕاکێشاوە و ئەم جەماوەرە شایستە و هەمەچەشنەی خەڵکی درووست کردووە و بازنەی مرۆیی و هێزی مەعنەوی ئیسلامی بۆ موسڵمانان و بێگانەکان پیشان داوە.
گردبوونەوەی مەزن و ڕێوڕەسمە پڕڕەمزوڕازەکەی حەج کاتێک بە چاوی وردبینییەوە سەیر دەکرێت، بۆ هەر موسڵمانێک مایەی هێز و متمانەیە، بۆ هەر ناحەز و دوژمنێکیش ترسناک و سەرسوڕهێنەرە.
سەیر نییە ئەگەر دوژمنان و ناحەزان و نەیارانی ئۆممەی ئیسلامی ئەم دوو ڕەهەندەی حەج دەکەنە ئامانجی گومانکردن و لەناوبردن، یان بە تشیک خستنە سەر جیاوازییە مەزهەبی و سیاسییەکان، یان بە کەمکردنەوەی ڕەهەندە پیرۆز و مەعنەوییەکانی ئەم ڕێوڕەسمە مەزنە.
قورئان حەج وەک دەرکەوتنی بەندەیی، زیکر و خۆبەزلنەزانین، کەرامەتی یەکسانی مرۆڤەکان، ڕێکخستنی ژیانی مادی و رۆحی مرۆڤ، دەرکەوتنی نێعمەت و ڕێنمایی، دەرکەوتنی ئارامی ئەخلاقی دەناسێنێت و بە سازانێکی کردەیی لە نێوان برایان و دەرکەوتنی بێزاری و بەرەنگاربوونەوەیەکی بەهێز لە بەرامبەر دوژمنان پێناسەی دەکات.
بیرکردنەوە لە ئایەتەکانی پەیوەست بە حەج و تێڕامان لە کردار و ڕێوڕەسمەکانی ئەم ئەرکە بێ هاوتایە، ئەمانە و نهێنییەکانی وەک ئەمانەکان لە حەجدا پیشان دەدات.
ئێوە برا و خوشکانی حاجی، ئێستا لە بواری جێبەجێکردنی ئەو ڕاستی و خوداناسییەدان، بیرکردنەوە و کردارەکانتان لێی نزیک و نزیکتر بکەنەوە و ناسنامەی تێکەڵ بەم چەمکە بەرزانە بۆ ماڵەوە بگەڕێننەوە، ئەمە یادگاری بەنرخ و ڕاستەقینەی سەفەری حەجی ئێوەیە.
ئەمساڵ پرسی بێزاری لە دوژمنان گرنگترە لە ڕابردوو، کارەساتی غەززە کە لە مێژووی هاوچەرخی ئێمەدا بێ وێنەیە و دڕندەیی ڕژێمی زایۆنیستی هیچ بوارێکی بۆ هێورکردنەوەی هیچ تاک و حیزب و حکومەت و پێکهاتەیەکی موسڵمان نەهێشتووەتەوە. دەربڕینی بێزاری ئەمساڵ دەبێت زیاتر لە ڕێوڕەسمی حەج، لە وڵاتان و ناوچە موسڵمان نشینەکان لە سەرتاسەری جیهان درێژەی هەبێت و بەرفراوانتر لە حەج، لە ناو تاک بە تاکی خەڵکدا بڵاو ببێتەوە.
ئەم بێزارییە لە ڕژێمی زایۆنیستی و لایەنگرانی بە تایبەت ئەمریکا دەبێت لە قسە و کرداری گەلان و حکومەتەکاندا خۆی پیشان بدات و گۆڕەپانەکە بۆ خوێنڕێژەکان تەسک بکاتەوە.
خۆڕاگریی پۆڵایینی فەڵەستین و خەڵکی زوڵملێکراوی غەززە کە شکۆمەندی سەبر و خۆڕاگرییان وایکردووە جیهان سەرسام ببێت و ڕێزیان لێبگرێت، دەبێت بە هەموو شێوەیەک پشتیوانی بکرێت.
لە خودای گەورە داوای سەرکەوتنێکی تەواو و خێراتان بۆ دەکەم و نزای خێر بۆ ئێوە حاجییە ئازیزەکان دەکەم، حەجێکی سەرکەوتووتان بۆ داواکارم. دۆعای وەڵامدراوی حەزرەتی بەقیەتوڵڵا (ڕۆحی ئێمە بە فیدای بێت) پشتیوانتان بێت.
والسّلامعلیکمورحمةاللّه
سەید عەلی خامنەیی
۴ ذیالحجّة ۱۴۴۵
22 ی جۆزەردانی 1403 ی کۆچی هەتاوی