بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان لە پەیامێکی ڤیدیۆییدا بە بۆنەی جەژنی قوربان، پیرۆزبایی لە برایان و خوشکانی موسڵمانی غەززە کرد کە ئەم جەژنە لە میانەی تاوان و کۆمەڵکوژیی ڕژێمی زایۆنیستی بەڕێدەکەن.
ناوبراو لە پەیامەکەیدا جەختی لە سەر هەڵوێستی تورکیا سەبارەت بە سیاسەتی کۆمەڵکوژیی ڕژێمی زایۆنیستی لە دژی فەڵەستینییەکان کردەوە.
ئەردۆغان ڕایگەیاند کە تورکیا لەو وڵاتانەیە کە زیاترین هەوڵی بۆ بەفەرمیناساندنی وڵاتی سەربەخۆی فەڵەستین هەیە.
ڕاشیگەیاند کە سەرەڕای گوشارەکانی ڕژێمی زایۆنیستی، تورکیا واز لە بەرگریکردنی ڕاستییەکان ناهێنێت.
سەرۆک کۆماری تورکیا لە کۆتاییدا ڕایگەیاند کە سەرەڕای دڕندەیی ڕژێمی زایۆنیستی و لایەنگرانی، سەرکەوتن بۆ گەلی فەڵەستین دەبێت./.