بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، عەلی باقری لە کۆنگرەیەکی هاوبەشی ڕۆژنامەوانی لە گەڵ مەسرور بارزانی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان وتی کە پەیوەندییە ئابورییەکانی نێوان ئێران و هەرێمی کوردستان فراوانتر دەکەین کە لە بەرژەوەندی هەر دوو لادا بێت.
ناوبراو وتی: لە کۆبوونەوەم لە گەڵ سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە هەڵگرتنی بەربەستەکانی بەردەم فراوانتربوونی پەیوەندییەکان وتووێژ کراوە.
وەزیری دەرەوەی ئێران بە وەکالەت، ڕایگەیاند کە داهاتوویەکی پرشنگدار بۆ پەیوەندییەکانی تاران و هەولێر دەبینرێت./.