بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، فالح فەیاز لە دەیەمین ساڵیادی دامەزراندنی حەشدی شەعبی بۆ بەرەنگاربوونەوەی داعش، وتی: حەشدی شەعبی ئامانجەکانی حکومەت جێبەجێ دەکات و بەرگری لە سیاسەتەکانی دەکات و ئامانجی ئێمە ئەوەیە کە ئاسایشی گەلی عێراق پارێزراو بێت.
ناوبراو وتی: حەشدی شەعبی بۆ عێراق و عێراقییەکانە نەک بۆ پێکهاتە و گرووپێکی تایبەت.
فالح فەیاز وتی: ئێمە شەهید قاسم سولەیمانی فەرماندەی پێشووی هێزی قودسی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران، پشتیوانی و گیانفیداییەکانی لەبیر ناکەین./.