بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لە کۆبوونەوەی نێوان عەلی باقری و بەرهەم ساڵح جەخت لە سەر گرنگی پەیوەندییە مێژووییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە گەڵ هەرێمی کوردستان و عێراق کرایەوە لە سەر بنەمای دراوسێیەتی باش و بەرژەوەندی هاوبەش، هەروەها بە گرنگییەوە باس لە خواستی هەر دوو لا کرا بۆ پتەوکردن و پەرەپێدانی پەیوەندییەکان بە تایبەت لە بوارەکانی ئابوری و ڕۆشنبیری.
بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری پێشووی عێراق لەو کۆبوونەوەدا کۆماری ئیسلامی ئێرانی بە وڵات و دراوسێیەکی گرنگ و کاریگەر و خاوەن پەیوەندی مێژوویی لە گەڵ هەرێم و عێراق ناو برد./.