بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە شاری سلێمانی بە یاوەری چەندین بەرپرسی حزبی و حکومی پێشوازی لە عەلی باقری وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران بە وەکالەت و شاندی یاوەری کرد.
لەو کۆبوونەوەدا سەبارەت بە پەیوەندییەکانی نێوان کۆماری ئیسلامی ئێران و هەرێمی کوردستان و چۆنیەتی بەهێزکردنی پەیوەندییەکان لە بوارە جیاجیاکاندا وتووێژ کرا.
لە کۆبوونەوەکەدا هەر دوو لا بە گرنگییەوە باسیان لە پەیوەندی مێژوویی نێوان کۆماری ئیسلامی ئێران و هەرێمی کوردستان کرد و جەختیان لە سەر پێویستی کاری هاوبەش بۆ پتەوکردنی پەیوەندییەکان لە بوارە جیاجیاکاندا کردەوە./.