بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، عەلی باقری ئەمرۆ هەینی 14 ی حوزەیرانی 2024 بە سەردانێک گەیشتە هەولێر و لە سێهەم وێستگەی سەردانەکەیدا لە گەڵ نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان کۆبووە.
باقری سوپاس و پێزانینی کۆماری ئیسلامی ئێرانی بۆ هەرێمی کوردستان دووپات کردەوە کە ئاسانکاری پێشکەش بە زیارەتکارانی ئێرانی دەکات لە دەروازە سنورییەکانی هەرێمی کوردستانەوە سەردانی مەزار و شوێنە پیرۆزە ئایینییەکان لە باشوری عێراق دەکەن.
هەروەها نێچیرڤان بارزانیش سوپاسی یارمەتی و پشتگیری ئێرانی بۆ هەرێمی کوردستان و عێراق کرد و جەختی لە سەر باشتربوونی پەیوەندییەکان کردەوە و ئێرانی بە وڵاتێکی دۆست و دراوسێ ناو برد و ئاماژەی بە پەیوەندی مێژوویی هەر دوو لا دا./.