بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، محەممەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە کۆبوونەوەی لە گەڵ عەلی باقری وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران بە وەکالەت، جەختی لە سەر پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەر دوو وڵات لە پێناو مسۆگەربوونی بەرژەوەندییە هاوبەشەکان کردەوە.
هەر دوو لا لەو کۆبوونەوەدا دوایین دۆخی ناوچەکە و جیهان و گۆڕانکارییەکانی تایبەت بە شەڕی غەززەیان تاوتوێ کرد و جەختیان لە سەر پێویستی هەوڵی جیدی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی بۆ ڕاگرتنی تاوانەکانی ڕژێمی زایۆنیستی کردەوە.
سەرۆک وەزیرانی عێراق و وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران بە وەکالەت، هەروەها جەختیان لە سەر جێبەجێکردنی ڕێکەوتنەکانی نێوان هەر دوو وڵات لە سەرجەم بوارەکاندا کردەوە./.