بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەکرەم کەعبی لە پەیامێکدا بە بۆنەی شەهیدبوونی تالب سامی عەبدوڵڵا ناسراو بە ئەبو تالب لە فەرماندە سەربازییەکانی حزبوڵڵای لوبنان، ڕایگەیاند: پیاوە ڕاستەقینەکان پەیمانیان کردووە کە لە بەرامبەر ئەم خوێنە پاکانە، دوژمن بە زوویی باجی قورس و دوو هێندە بدات.
ناوبراو ڕایگەیاند: پێویستە دوژمنان بزانن کە خۆڕاگریی عێراق، سوریا، لوبنان و یەمەن تا ڕزگارکردنی قودس لە دەستی داگیرکارانی ستەمکار درێژە بە تێکۆشانی خۆیان دەدەن./.