بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، نەسروڵڵا ڕەشنودی لە چاوپێکەوتنی کەناڵی ڕووداودا ڕایگەیاند کە سەردانە چاوەڕوانکراوەکەی عەلی باقری وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران بە وەکالەت بۆ هەولێر دەتوانێت ڕۆڵی لە پتەوکردنی زیاتری پەیوەندییەکاندا هەبێت.
ناوبراو ڕایگەیاند کە عەلی باقری لە سەردانەکەیدا بۆ هەولێر لە گەڵ نێچیرڤان بارزانی سەرۆک و مەسرور بارزانی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە./.