بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، عەلی باقری ڕۆژی چوارشەممە 12 ی حوزەیرانی 2024 لە کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی ئەندام لە گرووپی برێکس کە لە وڵاتی ڕووسیا بەڕێوەچوو، لە میانەی وتارێکدا ڕایگەیاند کە پێویستە گرووپی برێکس هەوڵەکانی لە پێناو بەکارهێنانی دراوی نیشتمانی لە ئاڵوگۆڕە بازرگانییەکان، خستنەڕووی پلاتفۆرمی بانکیی هاوبەش، بیمەی هاوبەش و دامەزراندنی پێکهاتەی دارایی – بانکی نوێ، زیاتر بکات.
وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران بە وەکالەت، وتی کە برێکس دەتوانێت هاندەری سەرەکی و بزوێنەری گۆڕانکاری بۆ بنیاتنانی جیهانێکی باشتر بێت./.