بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، محەممەد کازم ئالی سادق باڵیۆزی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری بەغدا لە گەڵ محەممەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق کۆبووە.
لەو کۆبوونەوەدا هەر دوو لا جەختیان لە سەر گرنگی پەرەپێدانی پەیوەندییەکان لە سەر بنەمای دابینکردنی بەرژەوەندییە هاوبەشەکان کردەوە.
سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند کە حکومەتەکەی خوازیاری پەرەپێدانی پەیوەندییەکانە لە گەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران.
بڕیارە عەلی باقری وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران بە وەکالەت ڕۆژی پێنج شەممە 13 ی حوزەیرانی 2024 بە سەردانێکی فەرمی بگاتە عێراق./.