بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، عەلی باقری لە پەراوێزی کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی ئەندام لە گرووپی برێکس کە لە ڕووسیا بەڕێوەچوو، لە گەڵ فەیسەڵ بن فەرحان وەزیری دەرەوەی سعوودیە کۆبووە.
هەر دوو لا لەو کۆبوونەوەدا دوایین دۆخی پەیوەندییەکانی نێوان تاران و ڕیاز و هەروەها پێشهاتە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکانیان تاوتوێ کرد.
سعوودیە لەو وڵاتانەیە کە لە لایەن گرووپی برێکسەوە بۆ ئەندامبوون بانگهێشت کراوە./.