بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سامی ئەبوزەهری بە ئاژانسی ڕۆیتەرزی ڕاگەیاندووە کە ئەم بزوتنەوەیە ڕەزامەندیی لە سەر بڕیارەکەی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی لە سەر شەڕی غەززە، کشانەوەی داگیرکاران و ئاڵوگۆڕی دیلەکان دەربڕیوە و ئامادەیە لە سەر ئەمەش دانوستان بکات.
ناوبراو وتی کە حکومەتی ئەمریکا بۆ جێبەجێکردنی بەڵێنەکانی و ڕاگرتنی شەڕی غەززە لە لایەن ڕژێمی داگیرکارەوە ڕوبەڕوی تاقیکردنەوەیەکی ڕاستەقینە بووەتەوە.
لێدوانەکانی ئەو سەرکردەی حەماس لە پاش ئەوە دێت کە پرۆژە پێشنیارێکی ئەمریکا سەبارەت بە ڕاگرتنی شەڕی غەززە بە 14 دەنگی ئەرێنی و دەنگی بێلایەنی ڕووسیا لە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی پەسەند کرا و بزوتنەوەی حەماسیش ڕایگەیاندووە کە ڕەزامەندی لە سەر داوە./.