بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، عەلی باقری لە کۆبوونەوەی لە گەڵ سێرگێی ئالینیک ، ڕایگەیاند: ئەوەی هۆکاری نزیکبوونەوەی هەر دوو وڵاتی ئێران و بیلاڕووسیایە، بڕوا بە سەربەخۆیی، ڕزگاربوون لە زاڵبوونی بێگانەکان و بەرەنگاربوونەوەی تاکجەمسەری ئەمریکایە و بەم هۆیەوە ئەمریکا بە گەمارۆ نایاساییەکانی دەیەوێت سزای وڵاتانی سەربەخۆ بدات.
باقری ڕایگەیاند کە کۆماری ئیسلامی ئێران پشتیوانی لە هەر میکانیزمێک دەکات کە بگاتە پتەوکردنی چەندجەمسەری لە جیهان.
ناوبراو وتی کە وڵاتانی سەربەخۆ دەبێت بۆ ڕاگرتنی تاوانەکانی ڕژێمی زایۆنیستی لە غەززە هەنگاو بنێن و یارمەتیدانی دانیشتووانی ئەم ناوچەیە ئەرکێکی مرۆییە و بێدەنگی لە بەرامبەر تاوانی زایۆنیستەکان بە واتای پەسەندکردنی ئاڵۆزی و ناسەقامگیری لە جیهاندایە و دەبێت هەوڵی کۆتایی هێنان بە تاوانەکانی ڕژێمی زایۆنیستی و ڕادەستکردنی تاوانباران بە دادگا بدەین./.