بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سکچوون و ڕشانەوە لەو نەخۆشییە تایبەتانەی وەرزی گەرمان کە ژمارەیەکی زۆر لە منداڵان لە سەرتاسەری جیهان پێوە دەناڵێنن.
دکتۆر پشدەر عەبدوڵڵا پزیشکی پسپۆڕی نەخۆشییەکانی منداڵان و گەشەی منداڵان، ڕێکارەکانی خۆپارێزیی بڵاو کردووەتەوە.
لەوانەیە هۆکارەکە ڤایرۆس، بەکتریا، پاڕاسایت، خواردنی شیرینی، هەستیاری بە پرۆتین، نەخۆشی گەنم و جۆ، ژەهراویبوون، هەستیاری بە جۆرە خواردنێت، کۆرۆنا یان چەندین هۆکاری دیکە بێت.
بۆ ڕێگری لە توشبوون بە سکچوون و ڕشانەوە باشترە ئەم هەنگاوانە بنرێت:
هەموو ئاوێک بکوڵێنە، ساردی بکەرەوە و بۆ خواردن بەکاری بهێنە.
خواردن لە ناو سەلاجەدا هەڵبگرە.
سەوزە و میوە پێش خواردن باش بشۆرەوە.
زوو زوو دەستی منداڵەکەت بشۆ بە تایبەت لە پاش تەوالێتکردن.
پاک و خاوێنی تەوالێت و حەمام زۆر گرنگە.
بەکارنەهێنانی خاولی و پەرداخ و کەوچکی یەکتر.
دوورکەوتنەوە لە خواردنی دەرەوە بە تایبەت ئەوانەی سەر عەرەبانەکان.
باش کوڵاندنی گۆشت و خواردنەکان.
لە خۆتانەوە دەرمان بەکار نەهێنن، چوونکە هۆکارەکان جیاوازن و چارەسەرەکانیشیان جیاوازن./.