بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، عەبدولخالەق عەبدوڵڵا شرۆڤەکاری ئیماراتی بە ئاماژە بە شکستی سیاسەتەکانی ئەمریکا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ڕایگەیاندووە کە شەڕی غەززە ڕێگری لە ڕێکەوتنی هاوبەشی ڕیاز، واشنتن و تەل ئەبیب دەکات.
ناوبراو ڕایگەیاندووە کە دەستبەجێ بە کۆتایی هاتنی شەڕی غەززە سعوودیە دەتوانێت لە گەڵ ئەمریکا سەبارەت بە پەیوەندی سەربازی و بەرگری و ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی لە گەڵ ڕژێمی زایۆنیستی بگاتە ڕێکەوتن.
ڕاشیگەیاندووە کە تا شەڕی غەززە بەردەوام بێت ئەو ڕێکەوتنە بۆ سعوودیە مسۆگەر نابێت.
ئەمەش لە کاتێکدایە کە بە پێی ڕاپۆرتی واشنتن پۆست، چەندین پرۆژەی دیکەی جۆبایدن سەبارەت بە غەززە بە تایبەت لە پرسی ئاگربەستدا ڕوبەڕوی شکست بوونەتەوە./.