بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەحمەد بن حەمەد خەلیلی موفتی عۆمان لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس پەیامێکی بڵاوکردووەتەوە کە تێیدا هاتووە: ” هاوخەمی قووڵ و گەرمترین سەرەخۆشی و دڵسۆزانەترین نزای خۆمان ئاراستەی گەلی برای فەڵەستین و بە تایبەت خەڵکی غەززە دەکەین لەو کارەساتە مەزنەی کە بە هۆی خیانەتێکی دڕندانەی ڕژێمی زایۆنیستی لە سەر خاکی ئازیزی غەززە ڕوویدا و گیانی پیاوان، ژنان و منداڵان و ژمارەیەک لە دیلەکانی کردە قوربانی. بەم بۆنەوە سەرەخۆشی لەوان دەکەین. پیرۆزبایی شەهیدە چاکەکان دەکەین. خودا ئەوان قبووڵ بکات و پلەیان بەرزتر بکاتەوە. خودای گەورە دوژمنی خیانەتکار شەرمەزار بکات و بیکاتە وانەیەک بۆ خەڵک “.
خەلیلی لە درێژەی پەیامەکەیدا ڕایگەیاندووە کە ئێمە بە سەرکەوتن و دەسکەوتە گەورەکە گەشبینین، لە بەر ئەوەی کە ئەمە فەرمانی خودایە بەرامبەر بە خەڵکەکەی.
موفتی عۆمان داوای لە موسڵمانان کردووە کە بەشێک لە دارایی خۆیان بۆ خەڵکی زیانلێکەوتووی فەڵەستین و بە تایبەت غەززە تەرخان بکەن بۆ دابینکردنی خۆراک و چەک و خەرجییەکانی دیکە./.