بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، هەوکردنی دڵ یان زیاتر پێی دەوتریت کێشە و نەخۆشییەکانی دڵ، ئەمەش چەندین نیشانەی هەیە کە پێویستە بۆ زووتر چارەسەربوونیان گرنگییان پێبدرێت.
زۆر کەس هەن کە لە کەسانی دیکە زیاتر تووشی نەخۆشییەکانی دڵ دەبن، لەوانە ئەگەر کەسەکە ڕێژەی شەکری خوێنی بەرز بێت، یان پەستانی خوێنی بەرز بێت، هەروەها نەخۆش بێت بە نەخۆشییەکی درێژخایەن، یان زۆر جگەرە بکێشێت، قەڵەویش ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ زیاد دەکات، بەرزی ئاستی کۆلیسترۆڵی خوێنیش مەترسییەکە زیاتر دەکات.
نیشانەکانی کێشەکانی دڵ زۆرن، لەوانە لاوازی کارکردنی ماسولکەکانی دڵ، کێشەی هەناسەدان، هەست کردن بە ئازاری سنگ، سەرگێژخواردن.
هەر کەسێک تووشی ئەو جۆرە نیشانانە بوو ئامۆژگاری دەکرێت بچێتە لای پزیشکی پسپۆڕ، بۆ زوو دەستنیشانکردنی کێشەکە و چارەسەرکردنی./.