بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، گوڵەبەڕۆژە دەوڵەمەندە بە ڤیتامین B6 کە میزاج باشتر دەکات و سەرنج زیاد دەکات، هەروەها یارمەتی باشترکارکردنی مێشک دەدات و نیشانەکانی فشار و خەمۆکی و دڵەڕاوکێ کەم دەکاتەوە.
سوودە تەندرووستییەکانی خواردنی گوڵەبەڕۆژە:
سیستەمی بەرگری جەستە بەهێز دەکات. بە هۆی ئەوەی کە ڕێژەیەکی زۆر لە ڤیتامین E و زینکی تێدایە، دژە ئۆکسانە و ڕێگری دەکات لەوەی خانەکانی جەستە زیانیان پێبگات.
ڕێژەی کۆلیسترۆڵ نزمدەکاتەوە، بە هۆی ئەوەی کە ڕێژەیەکی زۆر لە ڕیشاڵ و ڤیتامین B3 ی تێدایە. ڕێژەی کۆلیسترۆڵی باش لە خوێندا کەمدەکاتەوە.
تەندرووستی دڵ باشتر دەکات. بە هۆی ئەوەی مەگنسیۆم، پۆتاسیۆم و ڕیشاڵی تێدایە کە پەستانی خوێن و کۆلیسترۆڵ نزمدەکاتەوە. مەترسی ناڕێکی دڵ کەمدەکاتەوە و دەمارەکانی دڵ دەپارێزێت.
مەترسی توشبوون بە شێرپەنجە کەمدەکاتەوە، لەوانەش شێرپەنجەی قۆڵۆن./.