بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، عەلی باقری کە لە پاش شەهیدبوونی حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی پێشووی کۆماری ئیسلامی ئێران، سەرپەرشتی وەزارەتی دەرەوەی ئەم وڵاتەی پێ سپێردراوە، پێنج شەممەی ئەم هەفتەیە سەردانی بەغدا دەکات و لە گەڵ بەرپرسانی باڵای عێراق کۆدەبێتەوە.
ئەمە چوارەم سەردانی درەوەی باقرییە لەو کاتەوە وەک وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران بە وەکالەت دەستنیشان کراوە. ناوبراو سەردانی لوبنان، سوریا و تورکیای کردووە./.